دووهەمین ڤاکسینی کۆرۆنا بە پێکهاتەی نوێ لەسەر مرۆڤ تاقی دەکرێتەوە

بەرپرسی پڕۆژەی ڤاکسین سازی لێژنەی بەڕێوە بەرایەتی فەرمانی ئیمام وتی ڤاکسینێک بە پێکهاتەی نوێ و زۆر پێشکەوتوو خەریکە چێ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر حەسەن جەلیلی بە وتنی ئەوەی کە بەرهەمهێنانی بەربڵاوی ڤاکسینی کۆرۆنا، دەگیردرێتە بەر، وتی: هێڵی بەرهەمهێنانی یەک بۆ دوو ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر پلەتفۆرمی ڤایرۆسی کوژراو(کۆڤیوان) لە مانگی داهاتوو دەکرێتەوە.

جەلیلی سەبارەت بە پلەتفۆرمەکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسین لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئیمام و ڕێکخراوی بەرەکەت لە بواری بەرهەمهێنانی پێکوتەی کۆرۆنا لەسەر پلەتفۆرمەکانی Inactivated، DNA، Subunit، Recombinant، mRNA ، خانەی بنەڕەتی جالاکی دەکات.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تەنیا پلەتفۆرمی ڤایرۆسی کوژراو گەییشتووتە قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوەی لەسەر مرۆڤ، وتی: پێکوتەی کۆرۆنا لە سەر Recombinant یا پێکهاتەی نوێ لە ئەوانی دیکە پێشکەوتووترە و لە چەند مانگی داهاتوو دەگاتە قۆناغی تاقی کردنەوەی لەسەر مرۆڤ.

News Code 36044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha