ئەرکی سەرەکی ئێمە بەهێزبوونەوەیە/ ڕێگە نادەین خراپ بۆ ئێران بڕوانن

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای بەرزڕاگرتنی 22ی ڕێبەندان، نووسیویە: ناهێڵین هیچکەس بە خراپ بڕوانێتە سەربەخۆیی، ئاسایش و خاکی پیرۆزی وڵاتەکەمان.

بە پێی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بڵاوکراوەیەکدا وێڕای بەرز ڕاگرتنی ڕۆژانی پیرۆزی 22ی ڕێبەندان، نووسیویە: بە تێپەڕ بوونی 42 ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕش و سەقامگیر بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرەڕای هەموو گوشارە جیهانییەکان، شەڕی بەربڵاو، گەمارۆی ئابووری و سیاسی و شەڕی میدیایی، شۆڕشی ئیسلامی زیندووتر، بەگوڕتر و بەهێزتر لە پێشووە و بۆتە هێزێکی ڕاستەقینە بۆ لەناوبردنی داگیرکەران.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: خۆڕاگری و سەرکەوتنی میلەتی ئێران لە بەرانبەر زۆربێژی و زۆرخوازی داگیرکەران، بۆتە ئولگووی سەرکەوتووی بەزاندنی داگیرکەران و دوژمنان.

هەروەها ئاماژە کراوەتە ئامادەیی تەواوی هێزەکانی سوپا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ هەموو جۆرە پیلانەکان و نووسراوە ناهێڵین هیچکەس بە لاتیرەوە بڕوانێتە سەربەخۆیی، ئاسایش و خاکی پیرۆزی وڵاتەکەمان.

لەم بڵاوکراوەدا ئاماژە کراوەتە دەستکەوتەکان و سەرکەوتنەکانی 42 ساڵەی ئێران و هەروەها باسی ئەو پیلانانە کراوە کە لە لایەن هێزەکانی وڵاتەوە پووچەڵ کراوەتەوە و لە کۆتاییشدا یاد و ناوی ئیمام خومەینی و شەهیدانی ڕێگای ئەم سەرکەوتنە بەرز ڕاگیراوە.

News Code 35952

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha