بە پێی هەواڵی مێهر، ئەم فستیڤاڵە بۆ شەشەمین ساڵ و بۆ ڕێز گرتن لە وێنەگر جالون ئەنجل بەڕێوە دەچێت. وێنە هەڵبژێردراوەکان بریتین لە باشترین وێنە نێردراوەکان بۆ خەڵاتی نێونەتەوەیی وێنەگریVI Jalón Ángel کە لە لایەن ڕێکخراوەی Jalón Ángel و زانکۆی سێن خورخە بەڕێوە چووە.
ئەم فستیڤاڵە لە سێ بەشی پۆرترە، سەفەر و فێرکاری و هاوکاری بەڕێوە چوو کە لە کۆتاییدا 21 کەس لە نێوان 105 وڵاتی بەشداربوو بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی سەرکەوتن کە ئاریان نەسرۆڵاهی، وێنەگری لاوی کوردستانی لە ڕیزی ئەو کەسانە دایە.
Your Comment