بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قادر قاچاخ، لەو بارەوە وتی: تۆمەتەکان دژی پارتی دیمۆکرات لەسەر ڕێگری لە گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان واتا شەنگال رەت دەکەینەوە.
قاچاخ زیادی کرد: ئەو تۆمەتانە بە تواوەتی بێ بنەمان و پارتی ، بۆ دروست کردنی بەستێنی لەبار بۆ گەڕانەوەی بنەماڵە ئێزدییەکان و ئاسایش و سەقامگیری و بەڕێوە چوونی تەواوی ڕێککەوتنی شەنگال هەوڵی داوە.
نوێنەری پارتی لە شەنگال ئەوەشی وتووە کە ئەو تۆمەتانە لەلایەن هێز و لایەنگرانی پەکەکەوە دێتە ئاراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکە و هەوڵی ئەوان بۆ ڕفاندنی هاووڵاتیان و دروست کردنی نائەمنی لەمپەری گەورەی سەر رێگای گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان لە ئەو شارەیە.
Your Comment