کتێبی "ڕێوی بێ ناز و ڕاوچی فێڵباز" لە سنە چاپ کرا

کتێبی شێعری منداڵانەی "ڕێوی بێ ناز و ڕاوچی فێڵباز" نووسراوی هادی یوسفی و وێنەگەریی ژاڵە یوسفی نژاد بە زمانی کوردی و لە لایەن بڵاوگەی پرهیب چاپ کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی، بەرپرسی حەوزەی هونەری کوردستان لەم بارەوە وتی: بە مەبەستی گەشەی زۆرتری زمان و وێژەی خۆجەیی ناوچە و هەروەها گرینگی دان بە فێرکاری منداڵان، کتێبی شیعری کوردی منداڵانەی " ڕێوی بێ ناز و ڕاوچی فێڵباز" نووسراوی هادی یوسفی و وێنەگەری ژاڵە یوسفی نژاد لە 26 لاپەڕە و 1200 ژمارە و بە نرخی 30 هەزار تمەن لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستانەوە بڵاو کرایەوە.

ناوبراو سەبارەت بە شیعرەکانی ئەم بەرهەمەش وتی: تێگەیشتن لە شیعرەکانی ئەم کتێبە بۆ منداڵان و تازەلاوان زۆر ئاسان و سادەیە و بە پێی چەند چیرۆکی کۆنی کوردی نووسراوە، پەند و ئامۆژگاری لە چوارچێوەی شیعردا و وێنەگەری جوان و ڕازاوە و کوالیتی باشی چاپ لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبەیە.

News Code 35572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =