مەرجی واژۆی ڕێککەوتن، گەڕانەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریایە

سەعوود مەلا ڕێبەری ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سووریا ڕایگەیاند: ئەم شۆرا بە بێ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریا، هیچ ڕێکەوتنێک لە گەڵ حیزبەکانی یەکیەتی نیشتمانی کورد ناکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعوود مەلا لە وت‌و‌وێژ لە گەڵ کوردستان24دا ڕایگەیاند: مەرجی ڕێککەوتن لە گەڵ حیزبەکانی یەکیەتی نیشتمانی کورد، گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ کوردستانی سووریایە.

ناوبراو وتیشی: کێشەی پێشمەرگەی ڕۆژ بۆ ENKS کێشەیەکی گرینگە و ئەم هێزانە دەبێ لە کوردستانی سووریا و ناوچە کوردنشینەکاندا هەبن.

ئەو هەروەها سەبارەت بە ئامانجی سەفەری خۆی بۆ هەولێر، وتی: بۆ ئاگادار کردنەوەی بەرپرسانی عێراق لە ڕەوتی دانووستانەکانی یەکیەتی و دۆخی کوردستانی سووریا و داوای هاوکاری، ئەم سەفەرەمان وەڕێ خستووە.

ڕێبەری ENKS سەبارەت بە ڕەوتی دانووستانەکانی یەکیەتی کوردانی سووریاش وتی: تا ئێستا هەنگاوی باشمان هەڵگرتووە و سەبارەت بە هەندێ مژار ڕێککەوتووین.

ئەو سەبارەت بە بۆچوونی ئەمریکاش وتی: هیوادارین ئەمریکا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بۆچوونێکی ئەرنی سەبارەت بە کوردەکان دەرببڕێت و هەروەها یارمەتی ئێمە بدات لەم قۆناغە تێپەڕین.

News Code 35485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =