بە پێی هەواڵی مێهر, بەگوێرەی دوو سەرچاوەی پێگەی هەواڵیی"ئەکسیۆس"، لەدوای ئەو زنجیرە هێرشە مووشەکیانەی کرانە سەر ناوچەی سەوز لەبەغدا، لەئێستادا واشنتۆن بیر لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بۆ دوو پێگەی دەرەوەی بەغدای پایتەخت دەکاتەوە.
پێگەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەو هەنگاوە لەنێوان کۆمەڵێک بژاردەدا دەبێت کە واشنتۆن وەک وەڵامێک بۆ هێرشی گرووپە چەکدارییەکان پەنا بۆ یەکێکیان دەبات.
پێگەکە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەحاڵەتی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا، ئەوە ماسیۆ تۆلەری باڵیۆزی ئەمەریکا لەبەغدا بۆ شاری هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان یان بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق دەگوازێتەوە.
بۆچوونی ئێوە