یەپەگە بۆ شەڕ لە گەڵ پێشمەرگە هێزی ناردووەتە هەرێمی کوردستان

جێگری وەزارەتی پێشمەرگە وتی رێگەنادەن هیچ گروپێکی چەکدار بێنە ناو هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو یەپەگە لە سوریاوە چەکداری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە ناردووە و پێکدادان ڕوویداوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربەست لەزگین، جێگری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر سنووری عێراق و سووریا ڕوویدا، لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان، لە کاژێر 01:00ی شەو گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە هەوڵی پەڕینەوە بۆ نێو هەرێمی کوردستانیاندا بە ڕێگەیەکی قاچاخ و ناڕەوا؛ ئەو هێزەی لە سووریاوە هات لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بینران، کە ئەرکی ئەوان ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر ئەو سنوورە بەردەوامە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەکانیش ئەوە دەزانن کە "ئێمە دەرگەی فەرمیمان بۆ هاتوچۆ و هاوئاهەنگی بۆ بەیەکەوەگرێدان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان هەیە، بەڵام ئەو چەکدارانە بەشێوەیەکی قاچاغ هەوڵیاندا لە ئاو بپەڕنەوە، کاتێک لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە دەبینرێن، دوای ئەوەی دڵنیادەبنەوە کە ئەمانە خەڵکی سڤیل نین، ئەو خەڵکانە نین کە دەیانەوێت لەو ڕەوشەی لە رۆژئاوا هەیە دەرباز ببن و بەرەو هەرێمی کوردستان بێن".

سەربەست لەزگین ئەوەشی خستەڕوو، "وەک وەزارەتی پێشمەرگە بەتوندی ئەو ڕووداوە شەرمەزار دەکەین، هەمووان دەزانن یەپەگە لەژێر فەرمان و تەوجیهاتی پەکەکە کاردەکەن و مەزڵووم کۆبانێش ناتوانێت لەژێر فەرمانی ئەوان دەربچێت".

جێگری وەزارەتی ناوخۆ وتیشی، "رێگە نادەین هیچ قاچاغچییەک، هیچ چەکدارێک لەبەرچاوی ئێمە و لەژێر سێبەری حکومەتی هەرێم و کۆنتڕۆڵی هەرێم بە رێگەی ناڕەواو ناشەرعی بێتە نێو هەرێمی کوردستان، نە پەکەکە و نە غەیری پەکەکە و نە هەر هێز و رێکخاوێک کە لەژێر هەر ناونیشانێک خۆیان دەناسێنن".

News Code 35238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =