AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٧ ٠٨:٣٩

عەسائیب ئەهلی حەق:

دەرکردنی حەشدی شەعبی لە شەنگال گەڵالەیەکی ئەمریکی-ئیسرائیلی بوو

دەرکردنی حەشدی شەعبی لە شەنگال گەڵالەیەکی ئەمریکی-ئیسرائیلی بوو

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: داخوازی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەنگال گەڵاڵی ئەمریکی-ئیسرائیلی بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، شێخ سەعد سەدئ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: داخوازی بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەنگال گەڵاڵەیەکی ئەمریکی-ئیسرائیل بە مەبەستی ناسەقامگیر کردنی ناوچەکەیە.

ناوبراو زیادی کرد: گەڵاڵەی دوور کردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەنگال بە ئامانجی ناسەقامگیر کردنی ناوچەکەیە بەتایبەتی ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان و حەشد بۆ ئازاد کردنی ئەو ناوچە لە دەستی داعش گیانفیدایی زۆریان کردووە.

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی حەش ڕایگەیاند: ئەو هەوڵانە هیچ ئەنجامێکیان نابێت چونکوو حەش بنکەیەکی ئەمنیەتی لە ژێر چاوەدێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقە و لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش هەماهەنگە.

News ID 35237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha