AP ١٣٩٩ سەرماوەز ٢٤ ٠٧:٤٦

میدیاکانی پەکەی ڕایانگەیاند:

شەڕی خەست لە نێوان پەکەکە و پێشمەرگه لە ئامێدی سێ برینداری لێکەوتەوه

شەڕی خەست لە نێوان پەکەکە و پێشمەرگه لە ئامێدی سێ برینداری لێکەوتەوه

میدیاكانى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) بڵاویكردۆته‌وه‌ کە هێزه‌كانى پارتى هێرشیان كردۆته‌سه‌ر چەکدارانی په‌كه‌كه‌ له‌گوندێكى نزیك ئامێدى‌و سێ کەسیان برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, هێزه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گوندێكى سنورى ئامێدى سه‌ر پارێزگاى دهۆك، هێرشیان كردۆته‌سه‌ر چەکدارانی پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)و پێكدادان ڕویداوه‌.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى هێزه‌كانى پارتیه‌وه‌، سێ چەکداری په‌كه‌كه‌ برینداربوون.

پێكدادانى ئه‌مڕۆى پارتى‌و په‌كه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژى 5ی تشرینی دوه‌مى 2020، پێكدادان له‌نێوان هێزێكی پۆلیسی پاراستنی دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم‌ و چەکدارانی په‌كه‌كه‌دا ڕوویدا.

News ID 35195

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha