بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لێژنەیەک لە نوێنەراینی هەریمی کوردستان بەڕێوە برد. لە ئەو کۆبوونەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بەشداری کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی پارێزگای سلێمانی و قەیرانێک کە لە ئەو پارێزگا هاتووەتە ئاراوە، باس و گفتوگۆیان کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو سەبارەت بە قەیرانی هەرێمی کوردستان وتبووی: دەوڵەتی بەغدا بە شێوەی جیدی داخوازییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و شاەکانی دیکەی عێراق شوێنگیری دەکات.
هاوکات هۆشیار عەبدوڵڵا نوێنەری کورد لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆبوونەوانە ئیجابی بووە.
شیاوی باسە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی ئابووری و دوابەدوای ئەوە بچڕانی مووچەی فەرمانبەران، دەستیان دایە خۆپیشاندان و بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان بەرەو توندتوتیژی کێشرا.
بۆچوونی ئێوە