بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 284 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 51 هەزار و 496 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 10403 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە و تا ئێستا یەک ملیۆن و 83 هەزار و 23 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 778 هەزار و 160 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment