بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, له‌ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
په‌یامنێری خه‌ندان رایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزیه‌وه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، گه‌نجێك به‌ناوی محه‌مه‌د سه‌ركه‌وت كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات پێنج كه‌سی دیكه‌ش له خۆپیشانده‌ران برینداربون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زاكه كراون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و رێگریكردن له‌دروستبونی توندوتیژی و پشێوی زیاتر له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
Your Comment