AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٩ ٠٧:٣٤

بۆ ساڵی ٢٠٢٠؛

ناوی نێچیرڤان بارزانی لە ڕیزی سەد کەسایەتی پشتیوانی لۆبی جوولەکە تۆمار کرا

ناوی نێچیرڤان بارزانی لە ڕیزی سەد کەسایەتی پشتیوانی لۆبی جوولەکە تۆمار کرا

ڕۆژنامەیەکی یەهوودی ناوی سەد کەسایەتی پشتیوانی لۆبی جووەکانی بڵاو کردەوە کە ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دەبینرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، ڕۆژنامەیەکی یەهوودی ناوی سەد کەسایەتی کاریگەر لە پاڵپشتی مادی، ئەمنیەتی، مرۆیی و ئابووری لە لۆبی یەهوودیی(جوو) لە جیهانی بڵاو کردووەتەوە.

لە ئەو ڕیزبەندیەدا ناوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاڵ ئەمیری بەحرەین و سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە ساڵانە ملیارەها دۆلار خەڵاتی جووەکان دەکەن، دەبینرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە نێچیرڤان بارزانیی کەسایەتیەکی کوردی دژە تیرۆریزم و ئیسلامی توندڕەو کە لە ئەو بوارە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامگەرا توندڕەوەکان هەوڵی داوە، وەسف کردووە.

مێدیا کوردییەکان ئاماژەیان کردووەتە سەر ئەوەی کە ڕاگەیاندنی ناوی نێچیرڤان بارزانی لە ئەو لیستەدا هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانی خەڵکی هەرێم بۆ پێنەدانی مووچە و دۆخی خراپی ئابووری لە ئەو هەرێمە  و پشتیوانی نەکردنی نێچیرڤان بارزانی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان.

News Code 35112

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha