شاعێر و نووسەری بەناوبانگی مەهابادی کۆچی دوایی کرد

قادر قادر شاعێر و نووسەری مەهابادی بە نازناوی "هیوا"، ڕۆژی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد و لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی ئەو شارە بەخاک سپێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قادر قادری شاعێر و نووسەری مەهابادی دوێنێ سێهەمی سەرماوەز لە تەمەنی ٨٨ ساڵەیی بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و بە بەشداری ژمارەیەک لە شاعێر و ئەدیب و هونەرمەندانی ئەو شارە و خزمەکانی لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بەخاک سپێردرا.

شاعێر و وەرگێری مەهابادی لە ساڵی ١٣٣٧ بە پلەی کارناسیی ماف وەکوو مامۆستا لە پەروەردە و بارهێنان وەرگیرا و لە گەڵ وانە وتنەوەدا کاری نووسین و وەرگێڕانیشی ئەنجام دەدا.

لە بەرهەمەکانی ناوبراو دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر " هەژارنامە"، " باخچەی بەهەشت" ، " ئاڵە کۆک"، "چوار چیرۆک"، "دایە مەمدە بە گورگێ"، شرۆڤەی دوو سوورە لە قورئان بە شێوەی شێعر، "گەنجینەی هیوا" و " کڕوکاش".

ئەو شاعێر و وەرگێرە مەهابادییە جگە لە نووسین لە بواری چاپ و بڵاو کردنەوەش چالاکی هەبوو و بە دامەزراندنی بڵاوگەی " هیوا" مۆڵەتی چاپی دەیان کتێبی بە زمانی کوردی و فارسی وەرگرتبوو.

News Code 34916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha