بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 475 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 44 هەزار و 802 کەس.
ڕاشیگەیاند: ئێستا 854 هەزار و 361 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 603 هەزار و 445 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment