AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٦ ٠٩:٢٩

لە دیدار لە گەڵ نوێنەری ئەمریکا؛

مەزڵۆم کۆبانێ: چاوەڕوانی هاوکاری هاوبەش لە گەڵ برا سوورییەکانمانین

مەزڵۆم کۆبانێ: چاوەڕوانی هاوکاری هاوبەش لە گەڵ برا سوورییەکانمانین

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەگەڵ جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەگەڵ دیوید براونستین، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

کۆبانێ دوای ئەو دیدارە لە تویتەر نووسی: بەخێرهاتن لە جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، دەکەین. بەرچاوگەیەک لە داهاتووی هاوبەش پێشکەش دەکەین کە هەموو سوورییەکان بتوانن تێیدا تامی ڕاستەقینەی ئازادی و ئاشتی بچێژن. بۆ ئەوەی کە بتوانین بە سەر دژوارییە هاوبەشەکاندا زاڵ بین و بگەینە ئامانجە دیاری کراوەکانمان، چاوەڕوانی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ هەموو برا سوورییەکانمانین.

News ID 34823

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha