AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٩ ١٢:٢١

پاڵپشتیی خەڵکی شەنگال لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر

پاڵپشتیی خەڵکی شەنگال لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر

دەیان کەس لە خەڵکی شەنگال دوێنێ بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک پشتیوانی خۆیان لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو شارە، ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مزاحم حویت، نوێنەری پەرەبەکانی ناوچەکە کە لە خۆپیشاندانەکە بەشداری کردبوو، وتی: ئامانج لە ئەو خۆپیشاندانە، خێرا کردنەوەی بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنەکە کە لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکەیە کە لە ساڵانی ڕابردوو لە دەستی داعش و گرووپە یاساشکێنەکانەوە ئازاریان دیوە.

ئەو خۆپیشاندانە لە شاری شێخان لە پارێزگای دهۆک دەستی پێکرد و خۆپیشاندەران کە ئاوارەکانی شەنگال بوون داوای دەرکردنی هێزەکانی پەکەکە لە ئەو شارەیان کرد تا بەستێن بۆ گەڕانەوەی ئەوان بۆ زێدەکەیان خۆش ببێت.

موحما خەلیل، فەرمانداری پێشووی شەنگالیش لەو بارەوە وتی: چوونە دەرەوەی گرووپە چەکدارەکان لە ئەو شارە، کارێکی زەروورییە و مادامێک کە هێزەکانی پەکەکە لە ئەو شارە بن ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

News ID 34749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha