بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند؛ لە درێژەی بەرەوڕوو بوونەوەی تێکدەرانی بازاڕی دراو، بە هەوڵی هەواڵگری و هەلمەتی سەربازانی ئیمام زەمان لە ئیدارەی گشطی ئیتلاعاتی پارێزگای یەزد، ٤ تیمی قاچاخی دراو ناسرایەوە و تێکدرا.
ئەو گرووپە بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەکانی خۆی، کڕین و فرۆشی دراوی بێ تۆمار کردن لە سیستەمی سەنا و بە بەکارهێنانی حەسێبی تاکەیی خۆیان ئەنجام دەدا.
بە پێی ئەو دۆسیە، قاچاخی دراوی ئەو تۆمەتبارانە زیاتر لە ٣٠ هەزار ملیار ڕیاڵ خەمڵێندراوە کە لە ئەو هەڵمەتەدا زیاتر لە ٣٠ جۆر دراو بە بڕی ٤٥٠ ملیار ڕیاڵ دۆزرایەوە و دەست یبەسەردا گیرا؛ بەم پێیەش تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ حەسێبی بانکی داخراوە و نزیک بە ٥٠ کەس لە ئەو گرووپە دەستگیر و ڕادەستی دادگا کراوە.
Your Comment