هەفدەیەمین ساڵیادی خولقێنەری مەولوونامە لە سنە بەڕێوە چوو

هەفدەیەمین ساڵیادی عارفی بەناوبانگی کرد سەید بەهائەدین شەمس قورەیشی هاوکات لەگەڵ هەفتەی یەکگرتوویی لە مزگەوتی جامعی سنە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند: ساڵیادی خولقێنەری مەولوونامە، خوالێخۆشبوو سەید بەهائەدین شەمس قورەیشی یەکێک لە سەرەکی ترین بەرنامەکانی هەفتەی یەکگرتوویی لە پارێزگای کوردستانە کە لە ساڵی ٨٤ەوە هەر ساڵە لەلایەن حەوزەی هونەرییەوە لە هەفتەی یەکگرتوویی بەڕێوە دەچێت.

ئەمین مورادی زیادی کرد: ئەمساڵ بە پێی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو ڕێوڕەسمە عیرفانییە بە بێ ئامادە بوونی ڕاستەوخۆی خەڵک بەرێو ەچوو و لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگا، کەناڵی شۆما و نەسیم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  بەشێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو کرایەوە.

شیاوی باسە کە خوالێخۆشبوو بەهائەدین شەمس قورەیشی لە ساڵی ١٢٥٠ ی کۆچی هەتاوی لە گوندی سەردی پاوە لەدایک بوو و لە ساڵی ١٣٢٢ لە تەمەنی ٧٢ ساڵان لە سنە کۆچی دوایی کرا.

News Code 34625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =