بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە یەکی خەزەڵوەری ١٣٩٩ لە شاری دهۆک لەگەڵ دکتۆر عەلی تتەر پارێزگاری دهۆک دیداری کردووە.
بە پێی هەواڵی ئەو دیدارە، پرسی دوولایەنە و چالاکی کۆمپانیا تەکنیکی و ئەندازیارییە ئێرانییەکان لە هەرێم و دهۆک و پڕۆژە ناتەواوەکان، تاوتوێ کراوە.
شیاوی باسە کە لە ئەو دیدارەدا کارناسانی کونسوڵگەری ئێران لە هەولێریش ئامادە بوون.
بۆچوونی ئێوە