بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە 304 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 31 هەزار و 650 کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5471 کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا 550 هەزار و757 کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا 442 هەزار و674 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment