خۆپیشاندان لە بەردەم لقی پارتی لە بەغدا/ بینای نووسینگەی پارتی سووتێندرا

خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد.

  بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا لە بەردەم لقی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەغدا دەستیپێکرد.

وێنەکان نیشانی دەدات کە هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی پارتی و سووتێندراوە.

هەروەها لایەنگرانی حەشدی وێنەکانی هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی دیمۆکرات و وەزیری دەرەوەی پێشووی عێراقیان سووتاند.

زێباری لەم دواییانەدا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەر هەولێر، وتبووی حەشدی شەعبی هەر وەکوو داعش هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر هەولێر.

News Code 34456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =