بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرمادنەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: ئەو فەرماندەییە بۆ تاوتوێ کردنی هەماهەنگی ئاسایش و سەربازی لە نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێم، کۆبوونەوەیەکی گرینگی لەگەڵ وەزارەت پێشمەرگە بەڕێوە برد.
سەرلەشکەر خەفاجی زیادی کرد: لە ئەو کۆبوونەوە، بڕیار درا ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش پێک بێت و چالاکی ئاسایش و سەربازی لە پارێزگای دیالە دەست پێبکات تا بەستێن بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش دروست ببێت و ئامانج لە ئەو کارەشی پڕ کردنەوەی بۆشایی لە نێوان هێزەکانی دەولەتی فیدراڵ و پێشمەرگە ڕاگەیاند.
ناوبراو سەبارەت بە جێگیر بوونی پێشمەرگە لە کەرکووک و دەشتی نەینواش وتی: هەماهەنگی لە دیالە دەستی پێکردووە و دوای سەرکەوتنی، لە شوێنەکانی تریش دریژە دەبێت و لە ئەو کۆبوونەوە بە پرسی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک باس نەکراوە.
بۆچوونی ئێوە