بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی " کۆچەرە بچکۆلە" لە دەرهێنانی بتین قوبادی و محەمەد ئەحمەدی لە بەشی ڕکابەری دەرهێنەرە نوێیەکان لە چل و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەولەتی فیلمی سائۆپائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئانلاین نمایش دەکرێت.
لە کۆچەرە بچکۆلە لە ئەکتەرگەلێک لە وڵاتانی ئێران و تورکیا لەوانە، نادر فەلاح، فەرشید گەوێڵی، پەریا وەزیری، عەزیز چاپکور، سوات ئەوێستا، محەمەد ڕەزا عەقدایی، لە پاڵ یووسف مەحموود عەبدولقادر و محەمەد مەحموود عەبدولقادر ئەکتەرە منداڵەکان ڕۆڵیان گێڕاوە.
شیاوی باسە کە ئەو فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی ١ بۆ ١٤ ی خەزەلوەر بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە دەچێت.
Your Comment