AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٢ ١٣:٢٠

بە ڕاگەیێندراوێکی فەرمی؛

پەکەکە پاگەندەی ئاگردانی دارستانەکانی خاتای ڕەت کردەوە

پەکەکە پاگەندەی ئاگردانی دارستانەکانی خاتای ڕەت کردەوە

ناوەندی مێدیایی هەپەگە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە سەر ئاگرتێبەردانی بەئەنقەستی دارستانەکانی خاتای لەلایەن پەکەکەی، وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای لێدوانەکانی سولەیمانی سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هاوپەیوەند بە ئاگرتێبەردانەکان لە پارێزگای ختای و تۆمەتبار کردنی پەکەکە بە ئەو کارە، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە کاردانەوە بە ئەو قسانە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو پاگەندە وتی: پەکەکە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری، چەوسانەوە و تاڵان کردن لە تورکیا و کوردستان شەڕی دەست پێکردووە و هەمووان بزانن کە ئەو شەڕە لە چوارچێوەی بنەما دیمۆکراتیکەکان، پاراستنی ژینگە و ئازادی ژنان دەچێتە پێشەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: جگە لە ئەوە پەکەکە لە ناوچەگەلێک وەکوو خاتای و ئەسکەندەروون بۆ بەرگری و بەردەوام بوونی شەڕی خۆی پێویستی بە دارستان هەیە و هۆکارێکی بۆ ئاگرتێبەردانی ئەو دارستانگەلە نییە.

News ID 34416

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha