بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری نەشناڵ ئینترستی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ کوردەکانی سووریا بەتایبەتی لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە لە سووریا هەواڵی داوە.
ئەو گۆڤارە چەندین شێوە خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ کوردەکانی سووریا کە لەلاین ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار، ناو بردووە.
نەشناڵ ئینترست وێڕای داواکاری بۆ گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە لە سووریا، داوا لە دەولەتی ئەمریکای کردووە کە گوسار بخاتە سەر تورکیا تا لە سووریا بچێتە دەرەوە و واشنتۆن لە باری سیاسییەوە زیاتر پاڵپشتی لە کوردەکان بکات لە سووریا.
Your Comment