بارزانی: زیاتر لە هەمووکات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی مام جەلال دەکەم

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سکرتێری پێشووی یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی کوڕانی تاڵەبانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود بارزانی لەپەیامەکەیدا کە بەناونیشانی "برازاکانم کاک بافل و کاک قوباد" ئاڕاستەی کردون نوسیەتی، لە یادی تێپەربوونی ٣ ساڵ بە سەرکۆچی دووایی برای بەڕێزم مام جەلال لە گەڵ پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەری بەڕێزیان لە کاتی خەباتی شورەشگێرانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لە کاتی سەرۆکایەتی عێراقدا وەک یەکەم سەرۆک کوماری کورد ئێستا زیاتر لە هەمووکات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم".
 
هەروەها ئەوەشی نوسیوە،" هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لە وەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بە دیهێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی.
لەکۆتایی نامەکەشی بۆ کوڕانی سکرتێری پێشووی کۆچکردوی یەکێتی نوسویەتی، مامتان مسعود بارزانی. 

نامەکەی سەرۆکی پارتی لەکاتێکدایە، سبەینێ 3 ی تشرینی یەکەم سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال سکرتێری پێشووی یەکێتیدا تێدەپەڕێت،بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە هیچ ڕیوڕەسمێک لەسەر مەزارەکەی بەڕێوەناچێت.

News Code 34279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =