زەریف سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی قسەی لە گەڵ دوو وەزیری ئەورووپا کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هۆڵەندا و نەمسا دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی جودای محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هۆڵەندا و نەمسا بابەتی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری پرسی کونسوڵی، هەوڵی وڵاتەکان لە بواری بەرەوڕوو بوونەوەی کۆرۆنا، دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بە بەرجام و هەروەها دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

گۆڕانکارییەکانی قەرەباغ و دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی ئەو ناوچەیەش تەوەری گفتوگۆی تەلەفۆنی زەریف و هاوتا نەمساییەکەی بوو.

News Code 34272

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha