AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٠ ١٥:٥٩

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:

ژمارەی چەکدارانی نێردراو لە سووریاوە بۆ ئازەربایجان گەیشتە ٨٥٠ کەس

ژمارەی چەکدارانی نێردراو لە سووریاوە بۆ ئازەربایجان گەیشتە ٨٥٠ کەس

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەرز بوونەوەی ژمارەی چەکدارانی نێردراو لە سووریاوە بۆ کۆماری ئازەربایجان بۆ ٨٥٠ کەس هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە هەواڵێکدا بە ئاماژە بە درێژەی ناردنی چەکدارەکانی ناو سووریا سەر بە سوپای تورکیا بۆ ناوچەی قەرەباغ بۆ بەشداری لە پێکدادانی کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ ئەرمەنستان وتی: ژمارەی چەکدارانی نێردراو بۆ کۆماری ئازەربایجان بۆ ٨٥٠ کەس بەرز بووەتەوە کە سێ کەسیان لە ئەو پێکدادانە کوژراوە.

بە پێێ نووسراوی ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، بە پێی زانیارییەکان هێزە عەرەبەکانی سەر بە سوپای تورکیا لە ناردنی هێزی خۆیان بۆ ئازەربایجان خۆیان بواردووە و زۆربەی هێزە نێردراوەکان هێزی تورمنانن کە بە بیری" پرسی نەتەوەیی" دەچنە کۆماری ئازەربایجان.

News ID 34262

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha