بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەروین بوڵدان، سەرۆی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە کە سەفەری پارێزگای قارسی کردووە، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە دەستگیری سیاسەتوانانی کورد وتی: ئاک پارتی هەرچی زیاتر شکست دەخوات زیاتر هێرش دەکات و هێرشەکانیش درێژەیان دەبێت، بەڵام لە بەرانبەر ئەو هێرشانە ئێمە بۆ دەست خستنی ئازادی، ئاشتی و دیمۆکراسی ڕاناوەستین.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بە هیچ لەونێک پێمان وانیە کە دۆستانمان کە دەستگیر کراون تاوانبارن.
بوڵدان لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە یاک پارتی بەم زووانە دەسەڵاتەکەی لەدەست دەدات و هیچ کەس هیچ گومانێکی لە ئەوەدا نەبێت. بەڵام بەبۆنەی هەموو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە دادگایی و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت. ئەو حکومەتە ئەبێ وەڵامدەری ئەو هەموو گوشار و توندوتیژی و جەنایەتانە بێت.
Your Comment