هۆکاری پێکدادانی نوێی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان چییە

پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان بووەتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەلگای نێودەوڵەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێکدادانەکان لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٤ پووشپەڕی ڕووی دا و ژمارەی قوربانیانی دوو لایەنەکە بە گشتی گەیشتە ١٦ کەس کە یەکێکیان سڤیل بوو.

لە ساڵی ١٩٨٨ کە هاوکات لەگەڵ ڕووخانی سۆڤیەت شەڕی دوو وڵاتەکە لەسەر ناوچەی ناگورنو قەرەباغ دەستی پێکرد، ئاڵۆزی و پێکدادانی زۆر لە نێوان دوو وڵاتەکە ڕووی دا.

سەرەڕای ئەوەی کە لە دەسپێکی ئەو قەیرانەوە ٣٢ ساڵ تێدەپەڕێت، پێکدادانەکان هێشتا بەردەوامە و نزیک بە ٣٠ هەزار کەس لە ئەو ماوەیەدا کوژراون.

دوو لایەنەکە لە سالی ١٩٩٤ پەیمانی ئاگربڕیان واژۆ کرد بەڵا ئەو پەیمانەش کۆتایی نەهێنا بە دژایەتیەکان.

بە پێی ئەو ئاگربڕە، ناگورنو قەرەباغ و ناوچەی دەڤەری کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئەرمەنستان؛ بەڵام سەرەڕای ئەوە هەر ماوەیەک جارێ لە ئەو ناوچە پێکدادان ڕوو دەدات.

بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، جووڵەی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی کۆماری ئازەربایجان لە بەشی باکووری سنووری هاوبەشی دوو وڵاتەکە یەکەم هۆکاری پێکدادانی دوایی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ بووە.

ئارکادی دوبنوف، لە ناوەندی کارنگی مسکۆ دەڵێت: هەموو بەڵگەکان نیشانی دەدات کە بە ئەگەری زۆر، هۆکاری ئەو پێکدادانە هەڵەی مرۆیی بووە، نەک مەبەستی سیاسی و ستراتیژی.

بەڵام کارناسێکی تر هەر جۆرە هەڵکەوت بوونی پێکدادانەکە ڕەت دەکاتەوە.

توماس دو وال، کارناسی باڵای ناوەندی لێکۆڵینەوەیی کارنگی ئەورووپا، دەڵێت: ورد دیار نییە کام لایەن پێکدادانەکەی دەست پێکردووە بەڵام کۆماری ئازەربایجان لە ڕوودانی ئەو شەڕە قازانجی زیاتر دەبات؛ چونکوو لە پێشنەکەوتنی دانوستانەکان لە دوو ساڵ و نیوی دوایی ماندوو بووە و دەیەوێت ئەو نائاسایی بوونەی دۆزەکە بە کۆمەلگای جیهانی ڕابگەیێنێت.

چەند خاڵێک سەبارەت بەم شەڕە جێگای ئاماژەیە؛ ناوچەی قەرەباغ لە بواری نیشتمانییەوە سەر بە ئازەربایجانە بەڵام هەم لە ناو دڵی وڵاتی ئەرمەنستاندایە و هەم زۆربەی دانیشتووانیشی ئەرمەنین و لە دەیەی ٩٠ ەوە لەلایەن ئەرمەنییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت و هیچ ڕێگاچارەیەک جگە لە دانوستان و ڕێککەوتنی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە کۆنە بوونی نییە و بە دڵنیاییەوە بەردەوام بوونی شەڕ نەک هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات بەڵکوو کێشەکە قووڵتر دەکاتەوە.

ئەو ناوچە بووەتە شوێنی ململانێی وڵاتانی بیانی و بەرژەوەندی خەڵکی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بووەتە قوربانی ئەو ململانێیە.

گرووپی مینسک (ئەمریکا، ڕووسیا، فەڕەنسا) سی ساڵە کە نەیانتوانیوە و یان نەیانویستووە ئەو کێشە چارەسەر بکەن و ناکارامەیی خۆیانیان نیشان داوە و زەروورەتێک لەسەر بەردەوام بوونی بەڕێوەبەریی ئەو گرووپە لە ئەو قەیرانە نییە.

هەواڵگەلێک لە بەردەستدایە کە بە ڕێنوێنی هەندێک سیستەمی هەواڵگری بیانی و بە ئامانجی ئاڵۆز کردنی دۆخی ئەو ناوچە گەڵاڵەی گواستنەوەی چەکداری بیانی لەوانە بەرەی نوسرە و پەکەکە بۆ ئەو ناوچە شوێنگیری دەکرێت کە ئامانجی سەرەکیی بە پێێ کەم بوونەوەی پێکدادانەکان لە سووریا، گواستنەوەی مەیدانی پێکدادانەکان بۆ ئەو ناوچەیەیە.

ڕژێمی زایۆنی بە دروست کردنی ڕکابەریەکی درۆیی و ئامانجدار لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان بۆ نزیک کردنەوەی دوو لایەنی شەڕ بە ئەو ڕژێمە دەستکردە و فرۆشی چەک، زیاترین ڕۆڵی لە ئەو پێکدادانە بە ئامانجی ناسەقامگیر کردنی سنووری ئێران هەیە. ئەو ڕەوتە لە ئاسەوارە سەرەتاییەکانی پێوەندی دیپلۆماتیکی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ ئەو ڕژێمەیە.

پێویستە لە پێکهاتەی ٣+٣ (ئێران، ڕووسیا، تورکیا وەکوو سێ دراوسێی قەوقاز لەگەڵ سێ وڵاتی قەوقازی ئازەربایجان، ئەرمەنستان و گورجستان) ڕێکاری ناوبژیوانی بۆ ئاگربڕی بەپەلە و دانوستان دروست بکرێت و بە شێوەی چالاک شوێنگیری بکرێت.

News Code 34235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =