بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا لە ساڵی 2018ەوە کەرتی وزەی ئێرانی خستووەتە لیستی ڕەش، بەڵام لەوکاتەوە گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکردووە گاز لە ئێران بکڕێت.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ واشنتۆن چوار مانگ وادەی لێخۆشبوونی بۆ عێراق بۆ کڕینی گازی ئێرانی درێژکردەوە، بڕیاربوو لەم چەند رۆژەدا وادەکە بەسەربچێت، بەڵام بەغدا بێتوانایی خۆی نیشانداوە لە دابینکردنی کارەبادا، ئەگەر گاز لە ئێران نەکڕێت، ئەمە لەکاتێکدایە سێ بەشی کەرتی کارەبای عێراق پشت بە گازی ئێران دەبەستێت.
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر عێراق زیادکردووە، تاوەکوو لە کەرتی وزەدا سەربەخۆ بێت و دەستبەرداری گازی ئێران بێت، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە عێراق لەگەڵ چەندین کۆمپانیای ئەمریکی گرێبەستی هەیە.
Your Comment