AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٩ ٠٧:٤١

بلومبرگ:

خەیانەتی ترامپ لە کوردەکانی سووریا شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا

خەیانەتی ترامپ لە کوردەکانی سووریا شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند نیشان دانی گڵۆپی سەوز بە تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان لە سووریا، مایەی شەرمە بۆ ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری بلومبرگ نووسی: ئەبوایە ڕێگری بکرایە لە هێرش بۆ سەر کوردگەلێک کە لە شەڕ دژی داعش هاوپەیمانی ئەمریکا بوون و ئەگەری ڕێگری لە خەیانەتی ئەمریکاش هەر هەبوو.

ئەو گۆڤارە بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریای یەکێک لە خراپترین بڕیارەکانی ئەو ناولێبرد چونکوو ئەو بڕیارە تێچووی زۆری بۆ پلە و پێگەی ئەمریکا لەگەڵ بوو.

بلومبرگ جەختی کرد کە ئەمریکا بە ئەو بڕیارەوە ڕێگای بۆ هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد خۆش کرد  لە حاڵێکدا کە پێش لە ئەوە ئەو ناوچەیە ئەمنترین ناوچە لە سووریا بوو.

News ID 34097

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha