بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خەڵکی تاران بە کۆبوونەوەی لە مەیدانی فەلەستین و لە بەردەم باڵوێزخانەی فەلەستین لە ئێران بۆ دەربڕینی یەکگرتوویی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین هەر جۆرە ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی هەندێک وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیلیان ئیدانە کرد.
خەڵکی ناڕازی تاران لە ئەو کۆبوونەوە پارچە نووسراوگەلێکیان لە ئیدانە کردنی هەڵسوکەوتی ئیسرائیلیان بەرز کردەوە کە لەسەری نووسراوبوو ئیسرائیل بنەڕەتی گەندەڵییە و لەناو دەچێت سعوودی و زایۆنیزم و ئەمریکا، چارەنووسی ئیسرائیل لەناوچوون و ڕووخانە.
ناڕازیان کە ژمارەیەکیان خوێندکارانی کچ و کوڕ و خەڵکی ئاسایی و کاسبکار بوون لە کۆتاییدا ... یان لە ئیدانە کردنی هەر جۆرە پێوەندیەک لەگەڵ ئیرائیل واژۆ کرد.
Your Comment