بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕاوێژکاری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس لە کاروباری نێودەوڵەتی لە کاردانەوە بە واژۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: وەزیرانی ئیمارات و بەحرەین لە سیرکی ترامپ یاریان کرد. زایۆنیزم کە دوێنێ بەشێک لە خاکی عەرەبیی داگیر کرد، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی نوێ وڵاتانی کەنداوی فارس داگیر دەکات.
ناوبراوی جەختی کرد: ڕێککەوتن لەگەڵ میسری گەورە، هیچ کێشەیەکی بۆ ئیسرائیل چارە نەکرد، ئیمارات و بەحرەین کە بە قەد دوورگەیەکی میسریش نابن. نائەمنی تەنیا دەسکەوتی ئیسرائیلە.
Your Comment