بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لەوەڵامی پرسیارێک کە ئایا سەردانەکەی کازمی بۆ کوردستان دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد ڕایگەیاند: "سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بەئامانجی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەهێزکردنی لەیەکتێگەیشتنەکان بووە".
روونیشیکردەوە: دیدارەکانی کازمی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم سەرەتایە بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکییەکان.
بەگوێرەی وتهی وتەبێژەکەی حکوومەتی عێراق، کازمی لەگفتوگۆکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باسیان لە بابەتی دەروازە سنوورییەکان و نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی کردووە، ئەنجامی گفتوگۆکان لە بودجەی ساڵی 2021 بەدیاردەکەوێت.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
کازمی لە هەولێر ڕێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ کورد واژۆ کردووە

وتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاشکرای کرد: مستەفا کازمی لەسەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و بودجە و دەروازە سنوورییەکانەوە لەگەڵ هەرێم گەیشتووهتە لێکتێگەیشتنی نوێ.
News ID 34072
Your Comment