بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە کاردانەوە بە قسەکانی بەرپرسانی فەڕەنسا هاوپەیوەند بە سووکایەتی گۆڤاری فەڕەسنی بە پێغمەبەری ئیسلام نووسی: ئازادی ڕا دەربڕین یا دووڕوویی بنەڕەتی؟ هاندانی توندوتیژی ڕق دژی ملیارێک و ٨٠٠ ملیۆن موسڵمان بە تۆمەتی دووپاتە و سووکایەتی بە کتێبی پیرۆز و پێغەمبەر.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی، داوای کۆتایی هێنان بە ئاوەها لێدوان و تووشبوونگەلێکی کرد و نووسی: ئیدی بەسە.
بۆچوونی ئێوە