ئیمارات پاڵپشتی لە پەکەکە دەکات لە سووریا

ئەناتۆڵی لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان لە پاڵپشتی ئەبوزەبی لە پەکەکە لە سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەناتۆڵی عەرەبی ڕاپۆرتی دا: ئیمارات لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو پاڵپشتی کردووە لە پەکەکە و گرووپەکانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەو مێدیا بە گێڕانەوە لە هەندێک سەرچاوەی ئاگادار ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئیمارات لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دیدارگەلیکیان لەگەل بەرپرسانی پەکەکە لە سووریا هەبووە و هەر لەوێ بەڵێنی یارمەتی هەمەلایەنەیان داوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، ئیمارات لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٨ ەوە دەیان ئەفسەر و هۆکاری هەواڵگری و کارناسی ناردووەتە بنکەکانی پەکەکە لە قامیشلۆ و پارێزگاکانی حەسەکە و دەیرەزوور کە ئەو ئەسفەرگەلە هەوڵی پەروەردەی هێزەکانی پەکەکەیان داوە و خولی فێرکاری سیخوڕی و کۆکردنەوەی هەواڵ، کەناڵی ڕاگەیاندن، پارازیت، شکاندنی کۆد و قاچاخیان بۆ پەکەکە بەڕێوە بردووە.

ئەناتۆڵی لە ڕاپۆرتەکەی خۆدا ناوی هۆکاری هەواڵگری ئیماراتی لە سووریا لەوانە سامان عەبدوللەتیف حمرووش و هەروەها موحەمەد شەحی و ئەحمەد ڕاشدیان درکاندووە.

News Code 33890

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =