ئەڵمانیا ئەندامێکی "پەکەکە" ی سزا دا

هەواڵدەریی دی پی ئەی ئەڵمانیا ڕاپۆرتی دا دادگایەک لە ئەو وڵاتە هاووڵاتیەکی تورکیای بە هۆی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان زیندانی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی دی پی ئەی ئەڵمانیا لە سزادانی هاووڵاتیەکی تورکیایی بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندان هەواڵی دا. ئەو هاووڵاتیەی تورکیا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکەی دراوەتە پاڵ و پاشان سزا دراوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە "ئەو کەسە کە تەمەنی ٦٠ ساڵە بە بۆنەی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەرەکی سزا دراوە."

دادگای ئەڵمانیا ئەو کەسەی کە نیشتەجێی ئەڵمانیایە بە پاگەندە بۆ پەکەکە و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەو گرووۆە دژبەرە کوردە لە تورکیا تۆمەتبار کردووە.

دادگای کۆبلنز لە ئەڵمانیا سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بۆ ئەو هاووڵاتیەی تورکیا دەرکردووە.

News Code 33734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =