AP ١٣٩٩ گەلاوێژ ١٥ ٠٨:٢٠

پاش تەقینەوە بەهێزەکەی بەیرووت؛

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ گەلی لوبنان؛ هاوخەمتانین

پەیامی مەسرور بارزانی بۆ گەلی لوبنان؛ هاوخەمتانین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوائ تەقینەوە بەهێزەکەی لوبنان کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و بریندار بوونی هەزاران کەس، پەیامێکی بۆ گەل و دەوڵەتی ئەو وڵاتە نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حکوومەتی هەرێم لەم کاتە سەختەدا هاوسۆزی و پشتگیریی خۆی بۆ خەڵکی لوبنان  دووپات دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە بەهۆی تەقینەوەکەوە کاریگەرییان کراوەتەسەر" 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکە دەربڕیوە .

News ID 33572

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha