بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە پێداویستی دادگایی کردنی کەسانێک کە لە هاتنی داعش بۆ ناو ئەو وڵاتە ڕۆڵێان هەبووە، قسەگەلێکی هێنایە ئاراوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: هەموو ئەو کەدانەی کە لە پرسی هاتنی داعش بۆ عێارق ڕۆڵیان هەبوو و یان لە ئەو بوارەدا کەم کاریان کردووە ئەبێ لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: عێراق بە نوێنەرایەتی لە جیهان لەگەڵ تیرۆریزم شەڕی کرد و هێشتا درێژە دەداتە ئەو ڕۆڵەی خۆی.
ئەو بەرپرسە سیاسیە پایەبەرزە لە درێژەدا لە سەر پێداویستی وەلاوەنانی کێشەکان لە نێوان لایەن و پارتە سیاسییەکان لە ئەو وڵاتە جەختی کرد.
Your Comment