بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز هۆشداریی دایە چین سەبارەت بە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئێران.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر کاردانەوەی واشنتۆن بەرانبەر ڕێککەوتنی بازرگانی –ئەمنیەتی ئەو دوو وڵاتە بە بڕی ٤٠٠ ملیار دۆلار، پاگەندەی کرد: نابێت لە هاوکاری ئێران و چین سەرتان سووڕ بمێنێت. بەڵام ئێمە ئەوەی کە لە دەستمان دێت ئەنجامی دەدەین و قورسترین گەمارۆکان دەخەینە سەر کۆمپانیا چینییەکان.
پەمپێئۆ لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: پێم وابێت وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیش ئەوە بزانن کە چوونی چین بۆ ئێران دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە. ئەوە دەتوانێت مەترسیەک بێت بۆ سەر ئیسرائیل و عەرەبستان و ئیمارات. ئێران هەر گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریزم دەمێنێتەوە و دەست خستنی چەک و سەرچاوەی دارایی بەجێماوی لە بازرگانی لەگەڵ چین، بەس مەترسیە بۆ سەر ناوچەکە.
Your Comment