بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و ١٨٢ کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢٧٣ هەزار و ٦٥٦ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 183 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ڕیژەی گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە ١٤ هەزار و ١٨٨ کەس .
وتیشی: ۲۳٧ هەزار و ٧٨٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە
Your Comment