بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لقی سەربازی پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ون بوونی دوو هاووڵاتی کورد لە پارێزگای شڕناخ لە ٥ ی جوولای ٢٠٢٠ ڕایگەیاند: عزەت باتماز و سەلاحەدین گونگەن، لەگەڵ سوپای تورکیا هاوکارییان دەکرد، هەر بەو بۆنەوە سزا دراون.
لە بەیاننامەکەی هەپەگە هاتووە: هێزەکانمان لە ڕێکەوتی ٥ ی جوولای، باتماز و گونگەنیان کە لە ناوچەی کێوی جوودی لەژێر ناوی ڕاو، وێنەیان لە ناوچەکە هەڵدەگرت و بنکەکانی هێزەکانی پەکەکەیان دەناسیەوە و نەخشەی ناوچەکەیان دەکێشایەوە، دەستگیر کرد و سزایانیان دا. هەروەها لە ئەو دوو کەسە، ٢ پارچە چەک، ٢ بیسیم و کامێرایەکی گەرماییش دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
بۆچوونی ئێوە