AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٧ ٢١:١٦

سەبارەت بە دۆخی کوردی سووریا؛

کۆبوونەوەی مەزڵۆم کۆبانی لە گەڵ فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا

کۆبوونەوەی مەزڵۆم کۆبانی لە گەڵ فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێشوازیکرد لە فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژەنەراڵ مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دێموکرات (هەسەدە) لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە، لەگەڵ ئالێکساندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی رووسیا لە سووریا کۆبونەوەی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەمیانی کۆبووەنەوەکەیاندا لەگەڵ چایکۆ چەند پرسێکیان تاوتوێکردوە، لەوانە پابەندنەبوونی تورکیا بە رێککەوتنی 23ی ئۆکتۆبەر.

هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کوشتنی سێ چالاکوانی کورد لە کۆبانی و رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون و زیاتکردنی کاری هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی رووسیا کراوە.

News ID 33156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha