AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ١٥ ١٣:١٨

جەهانگیری:

ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە

ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار وتی: ئەمریکا دوای بێ هیوا بوون لە ڕووخانی دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی، دووبارە بۆ دانوستان چراسەوز نیشان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: تەواوی جیهان و بەتایبەتی ئێران لە دۆخێکی هەستیار و تایبەتدا دەژین ئەویش بە بۆنەی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە. هەر بەو بۆنەوە ئێرانیش وەکوو وڵاتانی دیکە ئابووری و دۆخی کۆمەڵایەتیەکەی کەوتووەتە ژێر کاریگەریەوە. ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکان لەگەڵ بابەتی گەمارۆکانیش بەرەوڕوویە.

جەهانگیری زیادی کرد: ئەمریکییەکان سەرەتا کەوتنە بیری ڕووخانی ئابووری ئێران، ئەڵبەت ئابووری ئێمەش کەوتە ژێر کاریگەریەوە بەڵام ئێستا کە لە ئامانجەکانیان بێهیوا بوون، باس لە ئەوە دەکەن کە ئێران بێتە سەر مێزی دانوستان و چرا سەوزیش نیشان دەدەن.

News ID 33115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha