بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەردینج تولای، سیاسەتوانی کوردی تورکیا کە پاش تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و ناجێگیر بوونی باری تەندروستیی لە زیندانی تیپی F ی بتلیس نێردرابووە زیندانی ماڵەوە، کۆچی دوایی کرد.
تولای تەمەنی ٦٤ ساڵ بوو کە لە پارتی جیاوازی کوردی لەوانە پارتی ئازادی، پارتی ناوچە دیمۆکراتیکەکان(BDP) و پارتی گەلانی تورکیا(هەدەپە) ئەندام بوو، لە ساڵی ٢٠١٦ دەستگیر کرا و ڕەوانە زیندان کرابوو کە پاش چەند مانگ زیندانی، تووشی شێرپەنجە بوو و سەرەڕای دەرکرانی فەرمانی ئازادی بە هۆی نەخۆشیەکەی چەندین مانگ لە زیندان بەزۆرەملێ مایەوە. ناوبراو کە دوای خراپتر بوونی بارتی تەندروستیی لە زیندان ئازاد و لە ماڵەکەی خۆی لە تاتوانی پارێزگای بتلیس زیندانی کرا، دوێنێ لە ماڵەوە کۆچی دوایی کرد.
بۆچوونی ئێوە