بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی ڕابردوو (یەکشەممە) لە هەژماری تویتەریی ئەو وەزارەتخانەیە نووسی: ئێمە لە کارەساتی سەردەشتدا دوو ڕۆخساری هاوکاتی مرۆڤایەتی و دەڕەندەیی دەبینین.
لە درێژەی ئەو تویتەدا هاتووە: ئەوڕۆکە ئەمریکا بە گەمارۆ نامرۆییانەکەی ئاستەنگی خستۆتە بەردەم هاوردە و دابین کردنی دەرمانی پێویستی قوربانیانی کیمیایی و دەرمانی پێویست بۆ گیانبازانی دیکە و دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی جۆراوجۆری دیکە.
Your Comment