AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢ ٢٠:١٩

کوردەکانی سووریا ١٠ منداڵی داعشیان رادەستی فەڕەنسا کردەوە

کوردەکانی سووریا ١٠ منداڵی داعشیان رادەستی فەڕەنسا کردەوە

ئیدارەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵات لە ڕادەست کرانەوەی ١٠ منداڵی داعشی بە وڵاتی فەڕەنسا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی ئیدارەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵات پاش دیدار لە گەڵ وەفدی فەڕەنسی لە کوردستانی سووریا، ڕایگەیاند: لەو دیدارە سەبارەت بە دادگەیی ئەندامانی داعشی گفتوگۆ کرا و لایەنی فەڕەنسی پێداگرە لە دادگەیی کرانی ئەو کەسانە لە خاکی سووریادا و دیارە بەڵگە هاوپەیوەندەکان بە تاوانی ئەو کەسانە لە سووریادایە.

عومەر وێرای داواکاری بۆ پاڵپشتی دەوڵەتی فەڕەنسا لە پێناو بەڕێوەبردنی دادگەی داعشییەکان، ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی بەڕێوەبەریی خۆسەر، هەوڵ بۆ یەکگرتوویی کوردەکانی سووری و کاریگەریی ئەو دانوستانانە لە سەر ڕەوتی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەشێکی دیکەی ئەو پرسانە بوون کە لە دیداری وەفدی فەڕەنسی گفتوگۆی لە سەر کراوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە کاریگەرییەکانی گەمارۆی نێودەوڵەتی دژی سووریا لە سەر ناوچە و پێشووازی دوو لایەنە لە کرانەەوەی دووبارەی سنووری تەل کۆچەر، لە رادەست کردنەوەی ١٠ منداڵی داعشی کە دایک و باوکی فەڕەنسیان لە پێکدادانەکاندا کۆژراون، هەواڵی دا.

News ID 32923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha